چەتەکانی جووڵەکە جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر جارێکی دیکە لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا. هەڵکوتانە دوای بانگێشتی بن گڤیر ئەنجام درا.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز جارێکی دیکە بووە شاهێدی هێرشی جووڵەکەکانی داگیرکەر. دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتە پیرۆزەکە و لە ناو مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتی هێرشەکە هێزەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد و لە زۆر شوێن بەربەستیان دانا.
ئەم هەڵکوتانە دوای سەردانەکەی ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەر ئەنجام درا. بن گڤیر بانگێشتی "بەهێزکردنی سەروەری" لە مزگەوتی ئەقسای کردبوو و چوبوو ناو حەرەمی پیرۆز.
جووڵەکەکانی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا زیاتر دەکەن و هەوڵ دەدەن مزگەوتەکە لە نێوان مسوڵمانەکان و جووڵەکەکان دابەش بکەن و کۆنترۆلی مزگەوتەکە بە گشتی بە دەست بگرن و لە شوێنەکەی گوایە "پەرستگای سولەیمان" دروست بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.